كێشەیەكی دیكە بەرۆكی بارسێلۆنا دەگرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كێشەیەكی دیكە بەرۆكی بارسێلۆنا دەگرێت

گەرچی رۆناڵد کومان مانگی رابردوو بووە راهێنەری بارسێلۆنا، بەڵام هێشتا بەفەرمی نەبووەتە راهێنەری یانەکە بۆیە ناتوانێت چیدیکە لەسەر کورسی یەدەگی بلاوگرانا دابنیشێت.
رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، هێشتا لە بەڵگەنامە فەرمییەکان کیکێ سێتیێن راهێنەری بارسێلۆنایە و بەهۆی پێنەدانی مافەکانی سێتیێن تاکو ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا هەڵنەوەشاندووەتەوە، سێتیێن ئامادە نییە تاکو قەرەبوو نەکرێتەوە رازی بێت گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنرێتەوە.
رادیۆ ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، بەهۆی ئەوەی بارسێلۆنا تاکو ئێستا قەرەبووی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە سێتیێن نەداوە، تاکو ئێستا کومانی وەکو راهێنەری نوێی یانەکەی ناونووس نەکردووە، بۆیە کومان ناتوانێت لە هیچ یارییەکەی فەرمی لەسەر کورسی یەدەگی یانەکە دابنیشێت، رۆژی 27ی ئەم مانگە بارسێلۆنا یەکەم یاریی فەرمی خۆی لەم وەرزە ئەنجام دەدات، ئەگەر کێشەکانی سێتیێن چارەسەر نەکرێن ئەوا کومان ناتوانێت لەسەر کورسی یەدەگ دابنیشێت و دەبێت لەسەر پەیژەکانەوە رێنمایی بە یاریزانەکان بدات.

هه‌واڵی گرنگ