زێدانی ڕاهێنەر 22 یاریزانی بۆ یاری ئەمشەو بەرامبەر ڕیال سۆسیداد بانگهێشت كردو چەند یاریزانێكیشی دوور خستەوە، میدیاكانی مەدرید پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدریدیان بۆ ئەم یارییە خستە ڕوو.
بەگویرەی ڕۆژنامەی ئاس و ماڵپەڕی (بێرنابیۆ) كە لە ریال مەدرید نزیكە زێدان بۆ یارییەكەی ئەمشەو كە لە كاتژمێر 10 بەڕێوە دەچێت و لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجام دەدرێت، یانەكە بە پلانی 3-3-4 یارییەكەی دەستپێدەكات، گۆڕانكارییەكی ئەوتۆش لە پێكهاتەكەدا بەدی ناكرێت، ئەوەی خوارەوە پێكهاتەكەیە :
گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتۆا
بەرگریكاران: ڕامۆس ، ڤاران، میندی ، كارڤەخال
ناوەڕاست: كاسمیرۆ، تۆنی كرۆس، مۆدڕیچ
هێرشبردن: بێنزیما ، ڤینیسیۆس جۆنیۆر، رۆدریگۆ