بارسێلۆنا یاریزانی تازە ناگوازێتەوە یانەكەی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بارسێلۆنا یاریزانی تازە ناگوازێتەوە یانەكەی

سەرەڕای فرۆشتنی چەند یاریزانێک، یانەی بارسێلۆنا ناتوانێت گرێبەست لەگەڵ هیچ یاریزانێک دا واژۆبکات.
رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی بارسێلۆنا بەهۆی قەرزی زۆری یانەکەیەوە ناتوانێت هیچ گرێبەستێک واژۆبکات تاوەکو بەرهەمهێنان نەکات و بڕێک پارەی پێویست نەگەڕێنێتەوە نێو خەزێنەی یانەکەی، ئەم بڕیارەش لەلایەن دەستەی لالیگاوە دراوە.
بە کۆی گشتی یاریزانان، کارمەندان و ئەندامانی بارسێلۆنا، یانەکە بڕی 510 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە دەدات، لەبەر ئەوە یانەکە دەبێت چەند یاریزانێکی دیکە بفرۆشێت و داهاتی یانەکە باشتر بێت ئینجا بۆی هەیە یاریزان بکڕێت، هەروەها بارسا بڕێک پارەی لە حکومەتی ئیسپانیا وەرگرتووە بۆ بوژاندنەوەی یانەکە، بەڵام بڕە پارەکە پێویست نییە و یارمەتی یانەکە نادات بۆ دەرچوون لەو قەیرانەی تێیکەوتووە.
یانە کەتەلۆنییەکە بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە 300 ملیۆن یۆرۆ زیانی بەرکەوتووە تەنیا لە ماوەی شەش مانگدا، لەبەر ئەم هۆکارەش داوای لە یاریزانانی یانەکەی کردووە %70ـی مووچەکانیان وەربگرن.
بارسێلۆنا لە گواستنەوە هاوینەدا دوو یاریزانی کردووەتە ئامانج ئەوانیش مێمفیس دیپای و جۆرجینیۆ ڤایناڵدۆمن کە هەردووکیان هۆڵەندین و لەلایەن رۆناڵد کۆمانی راهێنەری یانەکەوە داواکراون

هه‌واڵی گرنگ