شەوی ڕابردوو لە شاری هەولێر چەند كەسێك هەڵدەكوتنەسەر ماڵێك و لەدوای ئەوەی دەستڕێژی گولـلەیان لێدەكەن، سێ كەس بەهۆی ڕوداوەكەوە دەبنەقوربانی.
پەیامنێری كوردیو لە هەولێرەوە پێی ڕاگەیاندین: شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی فەرمانبەرانی شاری هەولێر چەند كەسێك كە ژمارەیان پێنج كەس بووە هەڵدەكوتنە سەر ماڵێك و دەستڕێژی گوللـەیان لێدەكەن.
هەروەها ووتیشی: بەهۆی ڕوداوەكەوە گەنجێكی ماڵەكە دەكوژرێت و دوو كەسی دیكەش بریندار دەبن و بریندارەكان دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكرێن.