بارسا شوێنگرەوەی سوارێزی دیاریكرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بارسا شوێنگرەوەی سوارێزی دیاریكرد

 

بەر لە هەفتەیەك لە داخستنی وادەی هاوینەی گواستنەوەی یاریزانان یانەی بارسێلۆنا بڕیاری خۆی دا سەبارەت ناوی هێرشبەرەی شوێنی سوارێز دەگرێتەوە .
ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی بڵاویكردوەتەوە كە بارسێلۆنا خۆی یەكلایی كردوەتەوە و لاوتارۆ مارتینێزی لە بژاردەكانی دوور خستوەتەوە و مەمفیس دیبای هێرشبەری لیۆنی هەڵبژاردوە، بەگوێرەی هەواڵەكە هاتنی مارتینێز لەو ساتە لە مەحاڵ نزیكە لەبەر ئەوەی بارسا پارەی ئەو گرێبەستەی لەبەر دەست نییە، لە كاتێكدا دیبای نرخی 25 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و هاتنی قورس نابێت، بەڵام لێرەدا یانەكە دەیەوێت سەرەتا هەوڵی خۆی بدات هەر یەكە لە ئۆمتیتی و تۆدیبۆ و فێربۆ بفرۆشێت، تا هاتنی هەر یەكە لە سێرجینیۆ دیست و مەمفیس دیبای بۆ یانەكە بەردەست بێت.
جێی ئاماژەیە، كومانی ڕاهێنەر نیگەرانە بەهۆی كەمی گرێبەستەكان و جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانی بۆ ئەوەی بتوانێت تیپێكی تازە و تۆكمە بنیات بنێت.

هه‌واڵی گرنگ