پسپۆڕێكی ناوبژیوانی هەموو شتێك ڕون دەكاتەوە سەبارەت بەڕوداوەكانی دوێنێی یاریگای ڤیامارین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پسپۆڕێكی ناوبژیوانی هەموو شتێك ڕون دەكاتەوە سەبارەت بەڕوداوەكانی دوێنێی یاریگای ڤیامارین

یارییەكەی دوێنێ شەوی ڕیال بیتیس و ڕیال مەدرید چەندین بڕیاری هەستیار و یەكلایی كەرەوەی لە لایەن ناوبژیوانی یارییەكە لەخۆ گرت و هەرای نایەوە، پسپۆرێكی ناوبژیوانانیش لەسەر ئەو حاڵەتە هەستیارانە شیكدرنەوەی خۆی خستە ڕوو.
لەم بارەیەوە خوان ئاندۆخار پسپۆری ناسراوی ڕۆژنامەی ماڕكا سەبارەت بە حاڵەتەكان گوتی ” هەژمار نەكردنی پەناڵتی بۆ ریال مەدرید دوای ئەو تۆپ لە نێو هێڵی سزا بەر دەستكەوتنی ویلیام كارفایۆی یاریزانی بیتیس كەوت بڕیارێكی دروستی ناوبژیوان ڕیكاردۆ دی بۆرگۆس بوو، چونكە تۆپەكە لەسەریەوە بۆ لای قۆڵی هاتە خوارەوە وبێ ئەوەی كارەكە بە ئەنقەست بێت، لە كاتێكدا سەبارەت بە بڕیاری var لەسەر دەركردنی ئیمرسۆن بە كارتی سوور ئاندۆخار گوتی بڕیارەكە تەواوە ڕاستە حاڵەتەكە پەناڵتی نەبوو، بەڵام ڕێگری لە یۆڤیچ كرد كە گۆڵ بكات كاتێك بە تەنها ڕووبەڕووی گۆڵپارێز بووەوە، لە حاڵەتی سێیەمیش پسپۆرەكە سەبارەت بە لێدانە سزایەكە گوتی “ئەویش بڕیارێكی دروست بوو، چونكە بەرگریكاری بیتیس قۆڵی بە خواستی خۆی بۆ تۆپەكە درێژ دەكات تا تۆپەكە لە بەردەم هێرشبەرەكە دوور بخاتەوە.
جێی ئاماژە پێكردنە، ڕیال مەدرید زۆر بە زەحمەت دوێنێ شەو توانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 3-2 لە یانەی ڕیال بیتس بباتەوە .

هه‌واڵی گرنگ