بارسێلۆنا لەیەكەم یاری لالیگا قورسترین چەكەكانی بەكاردێنێ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بارسێلۆنا لەیەكەم یاری لالیگا قورسترین چەكەكانی بەكاردێنێ


كاتژمێر 10 ی ئەمشەو لەسەر یاریگای كامپ نو یانەی بارسێلۆنا یەكەمین یاری خۆی لە لیگای ئیسپانیا بەرامبەر یانەی ڤیاڕیال ئەنجامدەدات، بۆ ئەم یارییەش ڕۆژنامەكتنی كەتەلۆنیا وەك مۆندۆ و سپۆرت پێكهاتەی پێشبینیكراوی خۆیان بۆ پێكهاتەی سەرەكی بارسێلۆنا بۆ ئەو یارییە بڵاوكردوەتەوە.
لەم بارەیەوە بەگوێرەی پێكهاتەكە كومانی ڕاهێنەری بارسێلۆنا بە پلانێكی هێرشبردن یاری دەكات و لیۆنێل مێسیش لە شوێنی لویس سوارێز لە سەری ڕم یاری دەكات، وەك لە پێكهاتەكەش دەردەكەوێت كومان بە پلانێكی هێرشبردن یاری دەكات كە كەمێك سەركێشی تێدا بەدی دەكرێت، ئەوەی خوارەوە پێكهاتەكەیە..
گۆڵپارێز: نیتۆ
بەرگریكاران : پیكێ ، لینگڵی ، ئەلبا ، سێرجیۆ ڕۆبیرتۆ
ناوەڕاست: كۆتینیۆ ، بۆسكێتس ، دی یۆنگ
هێرشبردن: فاتی ، مێسی ، گریزمان

هه‌واڵی گرنگ