سەیدسادق... سبەینێ پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەیدسادق... سبەینێ پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەكرێت

بانكی سەیدسادق ئاگاداری جوتیارانی شارەزوور دەكاتەوە كە سبەینێ بەشیك لە پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دابەش دەكرێت و جوتیاران ئامادەبن.

بانكی سەیدسادق لە ئاگادارینامەیەكدا كە ئاڕاستەی جوتیارانی شارەزووری كردووە، ڕایگەیاند: شایستەی دارایی جوتیاران گەیشت و سبەینێ سێ شەمە ٢٩/٩/٢٠٢٠ دەست دەكرێت بە دابەشكردنی چەكی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٠ تا ژمارە كارتی ٣٥٠ دابەش دەكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو: بڕی پارەی هاتوی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران ملیارێك و شەسەد و پەنجاوپێنج ملیۆن دینارە.

هه‌واڵی گرنگ