یانەی یوڤینتۆسی ئیتاڵی بەشێوەیەكی فەرمی كۆتایی بە كەرەنتینە هێنا بەڵام كریستیانۆ رۆناڵدۆی لە شوێنی كەرەنتین بەجێهێشت.
یانەی یوڤینتۆس لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاوی كردەوە ، بەجێبەجێكردنی سیستەمی پرۆتۆكۆلی دوای (10) رۆژ كۆتاییمان بە كەرەنتینە هێنا كە (61)ـی گرتبوویەوە.
هاتووە ، ئەنجامی پشكنینەكان دوای كۆتایی هاتنی ماوەی كەرەنتین سەرجەمیان نەرێنی بوون و هیچ كەسێك لە تیپەكە تووشی كۆرۆنا نەبووە.
وەك ماڵپەری توتو مێركاتۆ بڵاوی كردۆتەوە ، تیپەكە گەراوەتەوە دۆخی ئاسایی تەنها (كریستیانۆ رۆناڵدۆ و ماكینی) نەبن كە لە كەرەنتیندان و ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیڤ دەرچووە.