ئینتەرمیلان ئاوازی سەركەوتنەكانی هۆنییەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئینتەرمیلان ئاوازی سەركەوتنەكانی هۆنییەوە

 

لەیارییەكانی جەولەی پێنجەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا ئەنتەرمیلان بردنەوەی سێیەمی لەم وەرزە بەدەست هێنا كاتێك لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە جەنەوای بردەوە.

گێمی یەكەم بەیەكسان بوونی هەردوو یانە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، لەخولەكی 64 رۆمیلۆ لۆكاكۆ گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی ئەنتەرمیلان تۆمار كرد، بەر لەكۆتایی یارییەكەش بە 11 خولەك دانیلۆ دی ئەمبرۆزیۆ گۆڵی دووەمی بۆ ئەنتەرمیلان تۆمار كرد بەم بردنەوەیەش ئەنتەرمیلان بووە خاوەنی 10 خاڵ بەشێوەیەكی كاتی بۆ پلەی سێیەمی ڕیزبەندی سەركەوت.

هه‌واڵی گرنگ