ئەستێرە موسڵمانەكەی جیهانی هونەرەكانی جەنگ وازهێنانی خۆی راگەیاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەستێرە موسڵمانەكەی جیهانی هونەرەكانی جەنگ وازهێنانی خۆی راگەیاند

 

یاریزانی موسڵمانی ڕوسی حەبیب نۆر محمدۆڤ لەیاری هونەرەكانی جەنك بردنەوەیەكی مێژوویی تۆمار كردوو وازیشی لەیاری كردن هێنا.

لە پاڵەوانێتی ئێف سی كە لە ئەبوزەبی ئیماراتی بەڕێوەچوو، حەبیب ڕووبەڕووی جەستن گەیچی ئەمەریكی بوویەوەو دوای ركابەرییەكی بەهێز ، لە جەولەی دووەمی ڕكابەرییەكە حەبیب دوای كەمتر لە دوو خولەك توانی سەركەوتن بەسەر یاریزانە ئەمەریكیەكە بەدەست بهێنێت و جەستن لەهۆش خۆی چوو نەیتوانی یارییەكە تۆمار بكات بەمەش حەبیب براوە بوو.

بەمەش بۆ جاری سێیەم لەسەریەك حەبیب پارێزگاری لە كێشی سووك كرد ، ئەمەش یەكەمین جار بوو بەبێ باوكی یاری بكات و لەدوای یارییەكەش گوتی چیتر بەبێ باوكم یاری ناكەم و بریاری وازهێنانم داوە.

حەبیب لە ژیانی وەرزشی 29 یاری ئەنجامداوە لەسەرجەم یارییەكان سەركەوتنی بەدەست هێناوە.

هه‌واڵی گرنگ