مامۆستایەكی زانكۆ و پسپۆڕ لەبواری دەرونزانیدا ڕایدەگەیەنێت: پێویستە دایك و باوكان بەشێك لە كاتەكانیان بدەن بە منداڵەكانیان و گەر خۆمان كاتمان نەدانێ و دڵمان ڕازی نەكردن، نابێ گلەیی ئەوە بكەین كە ئایپاد و پایسكیل و تیڤیەكەیان لەئێمە خۆشتربوێت.
د.كریم شەریف قەرچتانی مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕ لەبواری دەرونزانیدا ڕایگەیاند: هەندێك جار دایكان و باوكان دەكەونە هەڵەی ئەوەی كە وابیردەكەنەوە منداڵەكەیان تەنها حەزی بەوەیە خۆی خەریك بكات بەكەلوپەل و یاریەكانیەوە، كەچی لەڕاستیداو لەدونیای منداڵدا، منداڵ زیاتر حەزی بەوەیە یاری لەگەڵ مرۆڤ بكات.
ئەوەشی خستەڕوو: وە هیچ یاریەك ناگات بەو یاریەی كەلەگەڵ باوانیدا دەیكات، بۆیە لەبری كڕینی یاری زیاتر، باشتر وایە ئەو كاتانە زیاد بكەین كە ئێمەش یاریان لەگەڵ دەكەین و كاتی خۆشیان لەگەڵ بەسەردەبەین و گەر خۆمان كاتمان نەدانێ و دڵمان ڕازی نەكردن، نابێ گلەیی ئەوە بكەین كە ئایپاد و پایسكیل و تیڤیەكەیان لەئێمە خۆشتربوێت.