خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گەرمیان دەستیپێكرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گەرمیان دەستیپێكرد

ئەمڕۆ سێ شەممە بەهۆی جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیان ژمارەیەك لە مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەرانی گەرمیان دەست بە خۆپیشاندان كردو هۆشداری دەدنە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان.

عەلی حسێن پەیامنێری كوردیو لە گەرمیانەوە پێی ڕاگەیاندین: وەك بڕیاربوو ئەمڕۆ سێ شەممە 27-10-2020، بەشێك لە مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەرانی گەرمیان دەستیان بەخۆپیشاندان كردو داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكەن مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچەی تەواوەتی دابەش بكەن.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەرانی گەرمیان هۆشداری توند دەدەنە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەئەگەری جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیان هەڵوێستی دیكە دەگرنەبەر.

جێگەی باسە پێشتریش چەندین جار مامۆستایان و فەرمانبەران لەشاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دژی پێنەدانی مووچەی تەواوەتی و لەكاتی خۆیدا گردبونەوەو خۆپیشاندانیان ئەنجامداوەو بەو هۆیەشەوە بایكۆتی ناوەندەكانی خوێندن و بەشێك لە دامودەزگا حكومیەكان كراوە.

هه‌واڵی گرنگ