هەولێر و زاخۆ لە فرانسۆ هەریری یەكسانبوون
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەولێر و زاخۆ لە فرانسۆ هەریری یەكسانبوون

 

لە جەولەی دووەمی خولی نایابی یانەكانی عێراق هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ لەشاری هەولێر بەرامبەر بوون.

لە گێمی یەكەم ئاستی یارییەكە لاواز بوو هیچ كام لە تیپەكان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بكەن و ئەم گێمە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.

لەگێمی دووەم ئاستی یارییەكە كەمێك بەرز بوویەوەو لەخولەكی 66 فەرحان شكور گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی هەولێر تۆمار كرد ، لەكاتێكدا یانەی هەولێر چاوەڕوانی ئەوە بوو بردنەوە تۆمار بكات، لەكۆتا خولەكی كاتی بەفیرۆچوو ، ئەحمەد داود گۆڵی بەرامبەری بۆ زاخۆ بەلێدانی سزا تۆمار كردەوە، بەم ئەنجامەش هەولێر بە چوار خاڵ پلەی چوارەمی گرتوەو زاخۆ بە دوو خاڵ پلەی 11می گرتوە.

هه‌واڵی گرنگ