یانەی بەرشلۆنە هەوڵەكانی خۆی چڕكردۆتەوە بۆ ئەوەی یاریزانێك بدۆزێتەوە لەشوێنی جیرارد پیكێ و ئاراخۆ یاری پێ بكات.
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە ، یانەی بەرشلۆنە دەیەوێت بۆندێك لەگەڵ ئیزیكوێل گارای یاریزانی پێشووی ریال مەدرید و ئێستای یانەی ڤالانسیا واژۆ بكات.
سەرچاوەكە روونی كردۆتەوە ، هەریەكە لە لیڤەرپوول و بەرشلۆنە لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی بۆندێك لەگەڵ گارای واژۆ بكەن كە تەمەنی بۆتە (34) ساڵ.
لەكۆتایی ئەم وەرزە بۆندی ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە لەگەڵ یانەی ڤالانسیا كۆتایی پێدێت ، دەتوانێت بەخۆرایی بچێتە هەر یانەیەك كە ئارەزووی دەكات.