رۆژنامەكانی بەریتانیا بڵاوی دەنەوە ، ئیدینسۆن کاڤانیی هێرشبەری ئورۆگوایی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لەوانەیە سزا بدرێت.
لە گەڕی 10ـی پرێمەرلیگدا، کاڤانی سەرکردایەتی مانچێستەر یونایتدی کرد بۆ بردنەوە لە ساوسامپتۆن بە ئەنجامی 2 - 3 گۆڵ، کە لەو یارییەدا دوو گۆڵی بۆ شەیتانە سوورەکان تۆمارکرد و ئاسیستێکیشی هەبوو.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی نوسیویەتی ، لەدوای یارییەکە هاندەرێکی مانچێستەر یونایتد، وێنەیەکی کاڤانی لە تویتەر بڵاوکردەوە و نووسیبووی "خۆشم دەوێی ماتادۆر". کاڤانیش بۆی نووسیبوو "سوپاس رەشپێستی بچووک".
ئەگەر قسەکانی کاڤانی بە رەگەزپەرستی هەژمارکاران ئەو یاریزانە بەپێی یاساکانی یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا بۆ 3 یاری سڕدەکرێت".