سەرەراى ئەوەى تیپەکەى بۆ جاری پێنجەم شکستی هێناوە لەخولی ئینگلتەرا بەڵام هێشتا ئارتێتا لە لەدەستدانی پۆستی راهێنەرایەتی ئارسناڵ ناترسێت.
یانەى ئارسناڵ لە یاریگاى خۆی بەرامبەر ۆڵڤەرهامپتۆن دۆڕا و ئارتێتاى راهێنەریش بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.
ئارتێتا دانی بەوەدا نا کە هەر لە یەکەم رۆژەوە کاری راهێنەرایەتی هەڵبژاردوە زانیویەتی کە دورخستنەوەو دەرکردن یەکێک دەبێت لەو شتانەى چاوەرێی دەکات.
وتیشی: دەمەوێت باشترین ئاست لە یاریزانکان دەربێنم و ئەگەر سەرکەوتووش نەبوم ئاساییە لە پۆستەکەم دورم بخەنەوە.
ئارتێتا پێیوایە بردنەوەیان لە یاریی داهاتودا بەرامبەر تۆتنهام هۆکارێک دەبێت بۆ بەرزبوونەوەى ورەى یاریزانەکان.