رۆژنامەیەكی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە ، پاولو دیبالا بۆ ماوەی زیاتر لە (10) رۆژ لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە.
رۆژنامەی كالچیۆ مێركاتۆ روونی كردۆتەوە ، دیبالا لەیاری بەرامبەر یانەی ساسولو لە گەڕی (17)ـی خولی یانەكانی ئیتالیا تووشی پێكان بوو.
ئەم سەرچاوەیە دەڵێت ، دیبالا لەسەر ئاستی چۆكی چەپی تووشی پێكان بووە ، بەمهۆیەوە بۆ ماوەی زیاتر لە (10) رۆژ لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە.
دیبالا ئەستەمە بتوانێت بەرامبەر یانەكانی ئینتەرمیلان و ناپۆلی بەشداری بكات و گورزێكی كوشندە بەر تیپەكە دەكەوێت.