بایرن میونخ بەیانەیەكی پلە دوو دۆرا و ماڵئاوایی كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بایرن میونخ بەیانەیەكی پلە دوو دۆرا و ماڵئاوایی كرد

 

یانەی هۆڵشتاین كیل، كە لە خولی یانە پلە دووەكانی ئەڵمانیا یاری دەكات، یانەی بایرن میونخی لە جامی ئەڵمانیا دەركرد و ناوی خۆی لە مێژوو نوسییەوە.

هۆڵشتاین كیل لەسەر یاریگەی خۆی میوانداری بایرن میونخی كرد و دوای ئەوەی هەردوو گێمی یارییەكە و دوو گێمی زیادكراویش بە ئەنجامی 2 - 2 كۆتاییهاتن، بە لێدانەكانی یەكلاكەرەوە 6 - 5 یانەی هۆلشتاین بردنەوەی تۆماركرد.

سێرجی گنابری لە خولەكی 14ـدا بایرنی بە گۆڵێك پێشخست، بەڵام فین بارتێلس لە خولەكی (37) ئەنجامەكەی بۆ یانەی هۆلشتاین یەكسانكردەوە ، دوای تێپەڕبوونی تەنیا 3 خولەك بەسەر گێمی دووەمدا، لیرۆی سانێ پاڵەوانی ئەڵمانیای جارێكی دیكە پێشخستەوە، كاتێك لە لێدانێكی راستەوخۆدا گۆڵێكی جوانی تۆماركرد.

باڤارییەكان نزیكبوون لە سەركەوتن، بەڵام هاوكی لە خولەكی پێنجەمی كاتی زیادكراودا گۆڵێكی كوشندەی تۆماركرد و یارییەكەی گەڕاندەوە خاڵی دەستپێك.

لە لێدانەكانی یەكلاكەرەوەشدا هۆڵشتاین براوەبوو، پاڵەوانی ئەڵمانیا و ئەوروپای لە جامی وڵاتەكەی دەركرا

هه‌واڵی گرنگ