رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی دەكاتەوە ، زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریال مەدرید باری تەندروستی تێكدەچێت.
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاشكرای دەكات ، لەیەكەم رۆژی تووشبوونی زێدان بە كۆرۆنا باری تەندروستی جێگیربوو هیچ نیشانەیەكی تێدا دەرنەكەوتبوو.
ئەو سەرچاوەیە نوسیویەتی ، لەدوای (3) رۆژ لە تووشبوونی تەندروستی تێكدەچێت و هەست بە تایەكی گەرم و كۆكەیەكی زۆر كردووە.
بەپێی ئەم هەواڵە بێت گەرانەوەی زیزۆ بۆ مەشقدانەوەی ریال مەدرید زیاتر دوادەكەوێت وەك لەوەی چاوەرێی دەكرا.