یانەی چێڵسی بەشێوەیەكی فەرمی فرانك لامپاردی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەكە دوورخستنەوە.
یانەی چێڵسی بڵاوی كردەوە ، بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی ئەم دوایە و بەدەستهێنانی دوو سەركەوتن لەدواین (8) یاری لامپارد لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.
لەدوای ئەم كارەش ، لامپارد لە ئەژماری فەرمی خۆی لە فەیس بوك نوسیویەتی : " شەرەفێكی گەورەبوو بۆ من مەشقی یانەی چێڵسی بدەمەوە ، چونكە ئەم یانەیە بۆ من بەشێك بوو لە ژیانم".
وتیشی : " هەست بە دڵتەنگی دەكەم كە نەمانتوانی كاتە سەختەكان دەرباز بكەین ، هیوای سەركەوتن بۆ یانەكە دەخوازم".