یانەی ریال مەدرید بڵاوی كردەوە ، ئەستێرەیەكی هێڵی بەرگری تیپەكەیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.
یانەی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوی كردەوە ، ئەنجامی پشكنینی ناچۆ فێرناندێزی ئیسپانی و بەرگریكاری تیپەكە پۆزێتیڤ بووە.
ئەوەش هاتووە ، یاریزانەكە لەماڵەوە خۆی كەرەنتین كردووە ، پێویستی بە (10) رۆژ هەیە بۆ ئەوەی لەو ڤایرۆسە چاك بێتەوە.
جێی باسە زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدیش پێش یارییەكەی بەرامبەر ئالاڤێس تووشی كۆرۆنا بوو.