نوسینگەی سەرۆک کۆماری هەواڵێك رەتدەکاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نوسینگەی سەرۆک کۆماری هەواڵێك رەتدەکاتەوە

 

سێ كەسی خەڵكی عێراق كە بە تاوانی تیرۆر تاوانباركرابوون و سزای مردنیان بەسەردا درابوو، دوێنێ‌ لە سێدارە دراون، نوسینگەی سەرۆک کۆماریش هەواڵێك رەتدەکاتەوە.

بەرپرسانی ئاسایشی عێراقی بە فڕانس پرێسیان ڕاگەیاندووە، (3) كەس كە بەپێی بەندی چواری یاسای دژە تیرۆر تۆمەتبار كرابوون، لە زیندانی ناسریە سزاكەیان لەسەر جێبەجێكراوە.

نوسینگەی سەرۆک کۆمار ئەو هەواڵانە رەتی دەکاتەوە کە باس لەسەر رەزامەندیدانی سەرۆکایەتی کۆمار دەکەن بە لە سیدارەدانی سەدان تۆمەتباری نێو زیندانەکان.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاوی كردبووە كە سەرۆك كۆمار رەزامەندی داوە لەسەر لە سێدارەدانی 340 زیندانی كە تاوانی تیرۆریستیان ئەنجامداوە، بەڵام نوسینگەی سەرۆك كۆمار ئەو هەواڵانە رەت دەكاتەوە.

هه‌واڵی گرنگ