وادەی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی بارسا ئاشكراكرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وادەی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی بارسا ئاشكراكرا

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی بەرشلۆنە وادەی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئاشكراكرد.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاشكرای كردووە ، بریاربوو دوو رۆژی دیكە هەڵبژاردنەكان بەرێوەبچێت ، بەڵام حكومەتی ئەو وڵاتە رەتی كردۆتەوە و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەڵبژاردنەكان دواخراوە.

سەرچاوەیەكە نوسیویەتی ، ئیدارەی كاتی بەرشلۆنە رێككەوتن بۆ ئەوەی لە (7)ـی ئازاری داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی یانەكە ئەنجامبدرێت.

تا بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەكان ، دەستەی كارگێری كاتی كە ئێستا یانەكە بەرێوەدەبەن تا ئەو وادەیە لە ئیدارەدان بەردەوام دەبن.

 

هه‌واڵی گرنگ