لەخولی نایابی عێراق هەولێر دەبێتە میوانی زەوڕا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەخولی نایابی عێراق هەولێر دەبێتە میوانی زەوڕا

 

ئەمرۆ یارییەكانی جەولەی 19می خولی نایابی یانەكانی عێراق بەئەنجامدانی چەند یارییەك دەست پێ دەكات.

یانەی هەولێر دوای گۆڕانكارییەكانی دەستەی راهێنەر لەكاتژمێر 4:15 ئێوارە دەبێتە میوانی یانەی زەورا.

یارییەكە لەسەر یاریگای شەعب ئەنجام دەدرێت ، یانەی هەولێر 19 خاڵی هەیەو پلەی 15می ریزبەندی گرتوەو لە پێنج یاری رابردوو بردنەوەی تۆمار نەكردووەو لەدواین یاریش لەگەڵ سناعات كارەبائی دۆرا.

هەرچی یانەی زەورایە بە 33 خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتوە، ئەم یانەیە لەدوو یاری رابردوو لەسەریەكتری بەرامبەر بووەو پێویستی بە بردنەوە هەیە، لە ئێستاشدا لوئەی سەلاح وەك راهێنەری یانەی هەولێر دەست بەكار بووە.

لەیارییەكانی تردا لەكاتژمێر 2:00 دوای نیوەرۆ زاخۆ دەبێتە میوانی نەفتی میسان و دیوانیە میوانداری سەماوە دەكات و نەجەف دەبێتە میوانی قاسم ، لەكاتژمێر 7:45 شەو قوەجەوییە میوانداری حدوو دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ