ڕیال مەدرید دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا لەكۆتا یاری جەولەی 25ی لالیگا كاتێك لەسەر یاریگای ئەلفرید دی ستیڤانۆ بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان لەگەڵ ڕیال سۆسیداد بەرامبەر بوون.
لە گێمی یەكەم هەردوو یانە دەرفەتی تۆمار كردنی گۆڵیان لەدەستدا، ئەم گێمەش بە بەرامبەر بوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.
لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە 10 خولەك كریستیان بۆرتۆگیز گۆڵی پێشكەوتنی بۆ ڕیال سۆسیداد تۆمار كرد.
لەدوای ئەوەش ڕیال مەدرید هەوڵەكانی چڕكردەوە بۆ تۆمار كردنەوەی گۆڵی بەرامبەر لەخولەكی 89 فینیسیۆس جۆنیۆر گۆڵی بەرامبەری تۆمار كردەوەو تیپەكەی لە دۆڕان ڕزگار كردوو دوو خاڵیشیان لەدەستدا، بەم ئەنجامەش بووە خاوەنی 53 خاڵ پلەی سێیەمی گرتوەو ڕیال سۆسیدادیش بە 42 خاڵ پلەی پێنجەمی گرتوە.