دێربی كوردستان لەخولی نایابی عێراق بە بەرامبەر بوون كۆتایی هات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دێربی كوردستان لەخولی نایابی عێراق بە بەرامبەر بوون كۆتایی هات

 

لە خولی نایابی عێراق یانەی هەولێر بووە میوانی یانەی زاخۆ و یاریەكەش بە بەرامبەربوون بە گۆلێك كۆتایی هات.

لە میانی یارییەكانی گەڕی 21ی خولی نایابی عێراق یانەی زاخۆ لەسەر یاریگای خۆی پێشوازی لە یانەی هەولێر كرد، هەردوو یانەش بە خالێك رازی بوون.

سەرەتا یاریەكە و بە دیاریكراوی لە خولەكی 6 ئەحمەد زێرۆ گۆڵی پێشكەوتنی زاخۆی لە یاریەكە تۆماركرد و گێمی یەكەم بە پێشكەوتنی كوڕانی زاخۆی دەلال كۆتایی هات.

لە گێمی دووەم هەولێر فشارەكانی لەسەر تیپی خاوەن یاریگا زیاتر كرد و لە خولەكی 87 محمد سامی ئەنجامەكەی بۆ هەولێر هاوسەنگە كردەوە یاریش بە گۆلێك بۆ هەردوو یانە كۆتایی هات.

زاخۆ لە كۆی ئەنجامدانی 21 یاری 6 سەركەوتن و 13 یەكسان بوون و 2 دۆرانی هەیەو بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ لە پلەی شەشەمە، هەرچی یانەی هەولێرە لە 21 یاری چوار بردنەوەو 9 یەكسان بوون و 8 دۆرانی هەیەو خاوەنی 21 خاڵە و لە پلەی چواردەمینی ریزبەندە.

 

هه‌واڵی گرنگ