ئەمرۆ یوڤینتۆس ئەركە قورسەكەی بەرامبەر لازیۆ تاقی دەكاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ یوڤینتۆس ئەركە قورسەكەی بەرامبەر لازیۆ تاقی دەكاتەوە

 

لەسەر یاریگای ئەلیانز ستادیۆم لەیاری لوتكەی جەولەی 26ی خولی ئیتاڵیا یانەی یۆڤینتۆس میوانداری لازیۆ دەكات.

یۆڤینتۆس خاوەنی 49 خاڵەو پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتوە، ئەم یانەیە لەدواین یاری لە كرۆتۆنی بردەوە، یۆڤینتۆس بەشێوەیەكی باش بۆ ئەم یارییە ئامادەكاری كردووەو هەوڵ دەدات بردنەوە لەم یارییەدا تۆمار بكات.

پێرلۆی راهێنەر لەیاری رابردوو لەئاستی تیپەكەی رازی بوو كاتێك بە سێ گۆڵ لە كرۆتۆنی بردەوە، ئەم راهێنەر هەوڵ بۆ ئەوە دەدات تیپەكەی درێژە بە ئاستە بەرزەكەی بدات و بردنەوە لەیارییەكانی داهاتووش تۆمار بكات و بۆ ئەوەی هەوڵەكانی بۆ بردنەوەی نازناوەكە چڕ بكاتەوە كە ئێستا چەند خاڵێك لەیانەكانی پێشەخۆی دوورە.

هەرچی یانەی لازیۆیە بۆ ئەم یارییە باشتر ئامادەیە لە چاو یۆڤینتۆس چونكە لە جەولەی رابردوو پشوو بووە بەهۆی ئەوەی یاری بەرامبەر تۆرینۆ دواخرا بەهۆی توش بوونی زۆرێك لە یاریزانانی یانەی تۆرینۆ بە كرۆنا.

لازیۆ لەرووی جەستەیی بەشێوەیەكی باش ئامادەیە یاریزانەكانی كەمتر ماندوون، ئەم تیپە خاوەنی 43 خاڵەو پلەی حەفتەمی ریزبەندی گرتوە، ئەم یانەیە لەدواین یاری بە بۆڵۆنیا دۆڕاوە.

بەهۆی توش بوونی بە ڤایرۆسی كرۆنا رۆدریگۆ بنتانكۆر لەیانەی یۆڤینتۆس بەشداری لەیارییەكە ناكات،دیبالاش بەهۆی پێكانەوە بەشداری یارییەكە ناكات.

لازیۆ لەیاری چوون بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوونە،لازیۆ لە 24 یاری ئەم وەرزە 13 بردنەوەو چوار بەرامبەر بوون و حەفت دۆڕانی هەیە، هێرشبەرانی 38 گۆڵیان تۆمار كردووەو 32 گۆڵی لێ تۆمار كراوە.

هەرچی یۆڤینتۆسە لە 24 یاری 14 بردنەوەو حەفت بەرامبەر بوون و سێ دۆڕانی هەیە، هێرشبەرانی 48 گۆڵیان تۆمار كردووەو 20 گۆڵی لێ تۆمار كراوە خاوەن بەهێزترین هێڵی بەرگرییە لە خولەكە.

دواین بردنەوەی لازیۆ بەرامبەر یۆڤینتۆس بۆ كانونی یەكەمی ساڵی 2019 دەگەڕێتەوە لەخولی ئیتاڵیا كاتێك بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك براوە بوو، دواین بردنەوەی یۆڤینتۆس بەرامبەر لازیۆ بۆ تەموزی 2020 دەگەڕێتەوە كاتێك بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك براوە بوو.

هه‌واڵی گرنگ