دوایین وادە بو یەكلاكردنەوەی چارەنوسی سێرجیو رامۆس
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوایین وادە بو یەكلاكردنەوەی چارەنوسی سێرجیو رامۆس

 

پەپێ هەوالێكی روژنامەی ماركای ئیسپانی : ریال مەدرید دواین وادەی بو دیاركردی چارەنوسی رامۆس دیاریكردووە و ریال دەیەوێت تا كوتای ئەم مانگە لە 31 مارس چارەنوسی كاپتنەكەی دیاری بكات.

یانەی ریال مەدرید نزیكبوتەوە لە یەكلاكردنەوەی گرێبەستی كاپتنی یانەی ریال مەدرید سێرجیو رامۆس.

گرێبەستی رامۆس لە كوتای ئەم وەرزە كوتای دێت و تا ئێستا گرێبەستەكەی نووێ نەكردووتەوە.

ئەم جارە ریال مەدرید گرێبەستێكی پێشكەشی كاپتنی مێرەنگی كردوە بو نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بو ماوەی سالێك و هەروەها هەلبژاردنی نوێكردنەوەی سالێكی تریش لەگەل دایە.

ریال مەدرید دەیەوێت لەم مانگە چارەنوسی رامۆس دیاری بكات و ئەگەر تا 31 مارس رامۆس گرێبەستەكەی یەكلا نەكاتەوە ئەوا ریال مەدرید ناچار دەبێت جێگرێك بدوزێتەوە بو شوێنی رامۆس.

 

هه‌واڵی گرنگ