پێش كلاسیكۆ ، ئەم ئامارانە لەبارەی ریال و بارسا بزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێش كلاسیكۆ ، ئەم ئامارانە لەبارەی ریال و بارسا بزانە

 

كلاسیكۆ یارییەكی تۆپی پێیە لەنێوان هەردوو جەمسەری تۆپی پێی ئیسپانیا ریال مەدرید و بەرشلۆنە ، یەكێك لە گەورەترین ڕكابەرییەكانی تۆپی پێ دەبێت لەنێوان دوو تیپی گەورەی خاوەن جەماوەر،زۆرترین بینەر یارییەكە دەبینن زۆركات لە دەگاتە سەدان ملیۆن بینەر لە نیسانی ساڵی 2017 ژمارەی بینەرانی یارییەكە لەسەرتاسەری جیهان 650 ملیۆن كەسی تێپەڕاند.

هۆكاری ڕكابەری نێوان ئەم دوو یانەیە بۆ هۆكارێكی سیاسی دەگەڕێتەوە چونكە زۆركات كاتالۆنیەكان یانەی بەرشلۆنەیان بە رەمزی هەرێمەكەیان زانیوە ، ئەم ڕكابەرییەش لەسەردەمی فرانچیسكۆ فرانكۆی پاشای ئەوكاتی مەدرید گەیشتە لوتكە.

یەكەم یاری فەرمی نێوان هەردوو یانە بۆ بۆ 13ی ئایاری ساڵی 1902 دەگەڕێتەوە لەمیانەی جامی كوروناسیۆن لەیارییەكەش بەرشلۆنە بە 3-1 گۆڵ براوە بوو، یەكەمین گۆڵیش لە كلاسیكۆ لەلایەن یاریزانی ئەڵمانی ئۆدۆ شتاینبێرگ تۆمار كراوە.

یەكەمین یاری فەرمی لە نێوان هەردوو یانە لە خولی ئیسپانیا بۆ 17ی شوباتی ساڵی 1929 دەگەڕێتەوە كاتێك ریال مەدرید بەئەنجامی 2-1 گۆڵ براوە بوو.

لیۆنێل میسی ئەرژەنتینی بە تۆمار كردنی 26 گۆڵ بە گۆڵكاری كلاسیكۆ لەیارییە فەرمیەكان هەژمار دەكرێت.

كەریم بن زیمای فەرەنسی خاوەن خێراترین گۆڵە كە لە كلاسیكۆی تۆمار كرابێت لە 21چركە تۆماری كردووە لە 10 ی كانونی یەكەمی ساڵی2011.

سێرجۆ رامۆسی كاپتنی ریال مەدرید زۆرترین بەشداری لە كلاسیكۆ هەیە لە 45 یاری بەشداری كردووە.

كلاسیكۆی رابردوو كە لە 24 تشرینی یەكەمی ساڵی 2020 ئەنجامدرا ، یەكەمین كلاسیكۆ بوو لەمێژوو بەبێ ئامادەبوونی هاندەران ئەنجامدرا.

لەخولی ئیسپانیا هەردوو یانە لە مێژوو 181 یارییان بەیەكەوە ئەنجامداوە لە 74 یاری ریال مەدرید بردنەوەی تۆمار كردووەو بەرشلۆنە 72 بردنەوەی هەیەو لە 35 یاریش بەرامبەر بوونە، ریال مەدرید 291 گۆڵی تۆمار كردووە بەرشلۆنەش 289 گۆڵی تۆمار كردووە.

لەسەرجەم پێشبركێكان بە یارییە دۆستانەكانیشەوە 278 یاری ئەنجامداوە ، ریال مەدرید 101 بردنەوەی تۆمار كردووەو بەرشلۆنە 115 بردنەوەی تۆمار كردووەو 62 بەرامبەرییان هەبووە،ریال مەدرید 451 گۆڵی تۆمار كردووەو بەرشلۆنەش 483 گۆڵی تۆمار كردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ