فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی ئێستای ریال مەدرید دەیەوێت بۆ جارێكی دیكە ببێتەوە سەرۆكی یانەكە.
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆکی ئێستای یانەکەیان جارێکیتر خۆی دەپاڵێوێت بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی یانەکە.
بریارە لە مانگی تەمموزی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ریال مەدرید بەرێوەبچێت ، یەكێك لە پاڵێوراوانیش پێرێزە.
یانەکە بڵاویشیکردۆتەوە، لەدوای کۆبونەوەی پیرێز لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە خوان رائول تاراگۆ و لۆرنزۆ مارتین و ئەلفریدۆ ریڤوێلتا بڕیاریدا جارێکیتر خۆی کاندید بکات بۆ وەرگرتنەوەی پۆستەکەی.