لە یارییەکانی هەفتەی 30 خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بوە میوانی یانەی ڕیاڵ بیتیس.
یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات، لە خولەکی پێنج فێرێرا کاراسکۆ گۆڵێکی بۆ ئەتلەتیکۆ تۆمارکرد، لە خولەکی 20 دا کریستیان تێلۆ گۆڵی یەکسانی بۆ بیتیس تۆمارکردەوە.
ئەتلەتیکۆ خاڵەکانی گەیاندە 67 و گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی دووەم، بیتیسیش 47 خاڵی هەیە و لە شەشەی ڕیزبەندیدایە.