لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى 30ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیتاڵیا، یانەى یۆڤانتۆس لە یاریگاى ئەلیانز ستادیۆم، میواندارى یانەى جەنەواى کرد.
یۆڤانتۆس بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیش لۆکۆسڤسکى و مۆراتا و ماکینى لە خولەکەکانى 4 و 22 و 70دا تۆماریانکرد، تاکە گۆڵەکەى جەنەواش سکاماکا لە خولەکى 49دا تۆماریکرد.
بەم ئەنجامە، یۆڤانتۆس بە کۆکردنەوەى 62 خاڵ پارێزکارى لە پلەى سێیەمى ڕیزبەندى خولەکە کرد و جیاوازى خاڵەکانى لەگەڵ ئەى سى میلانى پلەى دووەم بۆ خاڵێک کەمکردەوە، جەنەواش بەشێوەیەکى کاتى لە پلەى 13دایە و 32 خاڵى هەیە.