سۆلشكایەر ئەم داواكارییەی لە یاریزانێكی تیپەكەی هەیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سۆلشكایەر ئەم داواكارییەی لە یاریزانێكی تیپەكەی هەیە

 

ئۆلی گۆنار سۆلشكایەری نەرویجی و راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد داواكارییەك ئاراستەی یاریزانێكی تیپەكەی دەكات.

كاڤانی تەمەنی (34) ساڵە و لەریزەكانی پاریس سان جێرمانەوە پەیوەندی بەیانەی مان یونایتد كرد و ئەم وەرزە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە.

سۆلشكایەر لەلێدوانێكیدا لەدوای بردنەوەیان لەیانەی تۆتنهام وتی : " ئێمە چەند گفتوگۆیەكی راستگۆیانەمان ئەنجامداوە ، هیچ نهێنییەكمان نییە ، ئێمە داوای مانەوەی ئەو دەكەین".

وتیشی : " ئەو بیر لە ژیانی تایبەتی خۆی دەكاتەوە ، من لێی تێدەگەم ، بەڵام هیوام وایە لەریزەكانی مان یونایتد بمێنێتەوە".

لەكۆتاییدا وتی : " ئەو لە هەستی من دەزانێت و من لە هەستی ئەو تێدەگەم ، هێشتا بریاری كۆتایی نەداوە ، بەڵام هیوام وایە لەگەڵمان بمێنێتەوە".

هه‌واڵی گرنگ