له شاری سلێمانی به ئامادهبوونی سهرۆك و جێگر و ئهندامهكانی، یهكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونهوهی ئاسایی ئهنجامداو، ئهم بڕیار و راسپاردانهی خوارهوهی دهرکرد
١- دانانی لێژنەیەک بۆ خەملاندنی زیانی یاریگەی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە یاری نێوان ( سەید سادق و ئاڵتون کۆپری ) .
٢- سزادانی ( ڕووداو جەمال ) ڕاھێنەری یانەی کۆیە بە بڕی ( 300،000 ) سێ سەد ھەزار دینار ، بەھۆی وەرگرتنی کارتی سوور ھێرشکردنە سەر ناوبژیوان .
٣- سزادانی سەرپەرشتیار و ڕاھێنەری یانەی زاخۆ بۆ ھەریەکەیان بڕی ( 250،000 ) دوو سەدو پەنجا ھەزار دینار ، بەھۆی ئامادەنەبوونیان لە خولی بەھێزکردنی ناوبژیوانان .
٤- بانگھێشتکردنی ( ڕەمزی ساڵح ) ڕاھێنەری یانەی سەید سادق لە کۆبوونەوەی داھاتووی یەکێتی تۆپی پێ .
٥- بانگھێشتکردنی ھەردوو سەرپەرشتیاری یانەی کۆیە و یانەی ئاڵتون کۆپری ، سەبارەت بە پەڵپ ( اعتراچ ) ی یانەکەیان بەرامبەر بە یەکتر .
٦- دانانی لێژنەیەک بۆ بە دواداچوونی ھەردوو پەڵپ ( اعتراچ ) ی یانەی کۆیە و یانەی ئاڵتون کۆپری ، بڕیاردان لەسەر چۆنیەتی سزادانی کەسانی نایاسایی لە یاریەکە .
٧- ھەر یاریزانێک ناوی لە لیستی ( کشوفات ) ی پلە ( نایاب ) و پلە ( یەک ) لەم وەرزە ھەبێ ، مافی نابێت لە خولی پلە ( دوو ) یاری بکات ، جگە لەو یاریزانانەی لە وەرزی گواستنەوەی زستانە دەستبەرداریان وەرگرتووە .
٨- یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەبێ جیاوازی لەخولە جیاجیاکان ، پشتیوانی تەواوی یانەکانی کوردستان دەکات ، بۆیە لە کاتی نزیکبوونی یاریەکان ڕەچاوی بەریەککەوتنی یاریەکان دەکات لەگەڵ خولەکانیتر .