ئەمرۆ مان یونایتد و ئەرسناڵ لە یۆرۆلیگ بەجیا یارییان هەیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ مان یونایتد و ئەرسناڵ لە یۆرۆلیگ بەجیا یارییان هەیە

 

یانەی مانچستەر یونایتد دەگەرێتەوە بۆ ركابەرییەكانی یۆرۆلیگ كە لەسەرەتای وەرزەوە پلانی بۆ داناوە بەدەستی بهێنێت و ئەم وەرزە بەدەستی خاڵی یاریگاكان بەجێنەهێڵێت.

یانەی مانچستەر یونایتد بەسەرپەرشتی ئۆلی گۆنار سۆلشكایەری نەرویجی خۆی ئامادە دەكات لەیاری گەرانەوە رووبەرووی یانەی غەرناتەی ئیسپانی ببێتەوە.

بەپێی مێژوو یارییەكە یانەی مانچستەر یونایتد ئەركی ئاسانە بەتایبەت ئەگەر بتوانین ئەنجامی یاری چوون وەربگرین كە توانی بە ئەنجامی (2 – 0) لەیانە ئیسپانییەكە بباتەوە و ئەركی خۆی بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتووئاسان بكات.

یانەی مانچستەر یونایتد لەقۆناغی رابردووی یۆرۆلیگ توانی یانەی میلان دووربخاتەوە ، ئەركی تیپەكەش پێناچێت ئەوەندە قورس بێت ئەگەر تێبینی ئەوەە بكەین لەمێژوودا یانەی غەرناتە یەكەم جارە بەشداری پاڵەوانیەتییەكە بكات و ماوەی (90) ساڵە ئەم قۆناغەی نەبینیوە ، تیپەكەش رازییە بەو دەستكەوتە لەیەكەم بەشداریكردن لەسەر دەستی مانیۆ لە قۆناغی چارەكی كۆتایی بچێتە دەرەوە.

یانەی مانچستەر یونایتد ئەنجامەكانی لە خولی ناوخۆیی باشن بەڵام تا رادەیەكی زۆر ئاڵای سپی بۆ مان سیتی بەرزكردۆتەوە و خۆی بەدەستەوەداوە ، ئەوەی لەبەردەمی راهێنەرەكەی یونایتد مابێت تەنها یۆرۆلیگە.

لەلایەن خۆشییەوە یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی لەیارییەكانی گەرانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی یۆرۆلیگ رووبەرووی یانەی سلاڤیا براگی چیكی دەبێتەوە , یارییەكەش لەسەر یاریگای ئەدین ئەرێنا لەشاری براگ بەرێوەدەچێت.

تیمەكەی میكیل ئەرتیتا هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ راوكردنی یاریزانانی سلاڤیا براگ و گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو ، دەیانەوێت قەرەبووی ئەنجامە خراپەكانیان بكەنەوە لە خولی ئینگلیزی كە ئەستەمە سەریان بخات بۆ كێبركێیەكانی ئەوروپا لە وەرزی داهاتوو.

هەردوو یانە لەمێژوودا دووجار رووبەرووی یەكتربوونەتەوە ، لەیارییەكدا ئەرسناڵ براوەبووە وە لەیارییەكیشدا یەكسانبووە بێ ئەوەی هیچ سەركەوتنێك بكاتە بەشی سلاڤیا براگ ، لەیاری رابردووش كە سێیەم یاری بوو لەمێژوویان یارییەكە بەیەكسانبوون بوون بە گۆڵێك بۆ هەر لایەك كۆتایی پێهات

ئەرسناڵ توانیویەتی (8) جار لە دەرگای گۆڵی سلاڤیا براگ بدات ، هەرچی ئەو یانەیە توانیویەتی یەك جار تۆڕی گۆڵی ئەرسناڵ بهەژێنێت ئەویش لەیاری رابردبوو بوو

یانەی ئەرسناڵ یەكێكە لە پاڵێوراوەكانی نێو ئەو هەشت یانەیەی كە ئێستا ركابەری دەكەن بۆ بردنەوەی نازناوەكە ، لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێت لەئێستاوە بیر لە یاری كۆتایی بكاتەوە و ئەو دێوەزمەیە بشكێنێت كە لە (2000) و (2019) هەردوو جار لەیاری كۆتایی نازناوەكەی لەدەستداوە.

ئەوەی ئێستا لەبەردەمی ئارتیتا مابێت بۆ رزگاركردنی وەرزەكەی تەنها ئەم یارییەیە پێش ئەوەی بەدەست بەتاڵی ماڵئاوایی لە وەرزەكە بكات.

هه‌واڵی گرنگ