بۆ مانەوە لە پێشەنگ ئەتلەتیكۆ مەدرید رووبەرووی ئیبار دەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ مانەوە لە پێشەنگ ئەتلەتیكۆ مەدرید رووبەرووی ئیبار دەبێتەوە

 

لەسەر یاریگای واندا میترۆ بۆلیتانۆ یانەی ئەتلەتیكۆمەدریدی یەكەمی ریزبەندی بە كۆكردنەوەی 67 خاڵ میوانداری یانەی ئیباری دواوەی ریزبەندی دەكات بە 23 خاڵ.

ئەتلەتیكۆمەدریدی پێشەنگ پێویستی بە بردنەوەی ئەم یارییە هەیە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە پێشەنگ بكات و درێژە بە چانسی بردنەوەی لالیگا بدات.

دییگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەكەش رایگەیاند لەم یارییەدا موسا دێمبلی بەشداری دەكات چاك بۆتەوە لە پێكان كە بەهۆیەوە لە دوو یاری رابردوو بەشداری نەكرد.

هەرچی ئیبارە شەڕی مانەوە دەكات و تەنها چوار خاڵ لە ناوچەی مانەوە دوورە، ئەركی ئەم یانەیە زەحمەتە لەم یارییەدا چونكە تەنها چوار بردنەوەی لەم وەرزە هەیە.

هه‌واڵی گرنگ