لەسەر یاریگای دییگۆ ئارماندۆ مارادۆنا یانەی ناپۆلی پێنجەمی ریزبەندی بە 59 خاڵ میوانداری ئینتەرمیلانی یەكەمی ریزبەندی دەكات بە 74 خاڵ.
ناپۆلی هەوڵی بۆ بەدەست هێنانی بردنەوەیە بۆ ئەوەی سوود لە ئەنجامی یاری نێوان یۆڤینتۆس و ئەتلەنتا وەربگرێت و پلەیەك لە ریزبەندی یانەكان بێتە پێشەوە.
هەرچی ئینتەرمیلانە دەیەوێت درێژە بە زنجیرە سەركەوتنەكان بدات بۆ ئەوەی لە بردنەوەی نازناوەكە زیاتر نزیك بێتەوە.
ئەمەش پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانەیە