رەحیم ستێرلینگی ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی مانچستەر سیتی رووبەرووی رەگەزپەرستی بوویەوە ئەمەش دوای (48) كاتژمێر لە بایكۆتكردنی سۆشیاڵ میدیا لەلایەن یانەكانی ئینگلتەراوە.
ئاژانسی هەواڵی بەریتانیا بڵاوی كردەوە ، دوای ئەوەی یانەی مانچستەر سیتی گەیشتە یاری كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لەپاریس سان جێرمانیان بردەوە رووبەرووی رەگەزپەرستی بوویەوە.
وتەبێژی كۆمپانیای فەیس بوك رایگەیاند , ئێمە بەهەموو شێوەیەك دژی رەگەزپەرستین ئەو كارەی بەرامبەر ستێرلینگ كراوە رەتی دەكەینەوە و نامانەوێت لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام دووبارە ببێتەوە.
دەشڵێت : " ئێمە ئەو نوسینەمان سرییەوە ، هەروەها رێكاری یاساییمان بەرامبەر ئەو هەژمارە نیشاندا ، بەمەش دژی رەگەزپەرستی وەستاینەوە".