نیمار داسیلڤای بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان بۆندەكەی تا ساڵی (2025) نوێ كردەوە ، یانەی بەرشلۆنەش بەمهۆیەوە نیگەرانە.
ماوەیەكی زۆرە بەرشلۆنە بەدوای تواناكانی نیمار دەگەرێت بۆ ئەوەی بگەرێتەوە كامپ نو ، بەڵام یاریزانەكە مانەوەی خۆی راگەیاند.
رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی رایدەگەینێت ، بەرشلۆنە نیگەرانە لەوەی نوێنەری خۆی رەوانەی پاریس كردووە و بۆ ماوەی یەك رۆژ لەگەڵ نیمار لە گفتوگۆدابووە.
دەشڵێت ، بەرشلۆنە پێی وایە كاتیان بەسەربردووە لەكاتێكدا یاریزانەكە مانەوەی خۆی دووپاتكردۆتەوە و نەیویستووە بگەرێتەوە بلاوگرانا.