ئەندریا پێرلۆی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی یوڤینتۆس خۆی بە بەرپرسیاری یەكەم دەزانێت لەدۆراندنەكەیان بەرامبەر یانەی میلان بەڵام رەتیشی دەكاتەوە لە پۆستەكەی وازبهێنێت.
پێرلۆ لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت رایگەیاند : " من وتم یانەكەمان بەشێوەیەكی باش خۆی ئامادەكردووە ، بەشێوەیەكی باش راهێنانمان كردووە بەڵام وەك پێویست بەدیار نەكەوتین".
وتیشی : " ئێمە بەرامبەر میلان رێگای خۆمان ونكرد ، نەمانزانی مامەڵەی دروست لەگەڵ یارییەكە بكەین ، ئەستەمە بتوانیت ئەوە شی بكەیتەوە كە روویدا".
دەشڵێت ، من بەرپرسیارم لە دۆراندنی یانەكەم بەرامبەر یانەی میلان ، بەڵام لە بەپرسیاریەتی راناكەم و بریارمنەداوە دەستلەكاربكێشمەوە ، هێشتا سێ یاریمان لەبەردەم ماوە.