مارسیلۆی بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید ژمارەیەكی پێوانەیی لەگەڵ ئەستێرەیەكی پێشووی یانەكەی یەكساندەكاتەوە.
مارسیلۆ لەیاری تیپەكەی بەرامبەر ئیشبیلیە لەخولی ئیسپانی بەشداری كرد ، بەمەش كۆی بەشدارییەكانی لەگەڵ ریال مەدرید بۆ (527) یاری بەرزكردەوە.
وەك رۆژنامەی ماركای ئیسپانی باسی كردووە ، ئەمە هەمان ژمارەی یاریكردنی رۆبێرتۆ كارلۆسی بەرازیلییە لەگەڵ یانەی مێرنگی.
جێی باسە ماڵپەری فەرمی ریال مەدرید ئاشكرای كردووە مارسیلۆ لەكۆی (527) یاری (38) گۆڵی تۆماركردووە و (358) بردنەوەی تۆماركردووە.