ئەندرێس ئینێستای ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی فیتسل كوپی ژاپۆنی مانەوەی خۆی لەگەڵ ئەم یانەیە راگەیاند.
ئەستێرە ئیسپانییەكە كە تەمەنی (37) ساڵە لە ساڵی (2018) لەریزەكانی بەرشلۆنەوە و پەیوەندی بەیانە ژاپۆنییەكە كرد و دوو پاڵەوانیەتی ناوخۆیی لەگەڵ بەدەستهێناون.
ئینێستا لە لێدوانێكیدا لەبارەی نوێكردنەوەی بۆندەكەی بۆ ماوەی (2) ساڵ وتی : " ئەمرۆ رۆژێكی گرنگە بۆ من ، خۆشحاڵم بەوەی درێسی یانەكەم دەپۆشمەوە".