لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە، دڵنیایی دەدرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە، دڵنیایی دەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: هەر ویستێك هەبێت دژ بە موچەی موچەخۆران دژی دەوەستنەوە و هیچ هێز و كەسێكیش ناتوانێت رایانبگرێت.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی لیژنەی دارایی بڵاویكردەوە:" چاو و ویژدان و قەڵەمی دەستی ھەمو ھاوڵاتیان دەبین لە ناو لیژنەی دارایی بۆ پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی ھەرێم، بەش بەبەش و ماددە بە ماددە و بەند بە بەند ھەمو لایەكی لێ ئاگادار دەكەمەوە، ھەر ماددەیەك لە بەرژەوەندی خەڵك بێیت دەنگی ئێمەی لەگەڵ دەبێت، ھەر ویستێكیش ھەبێیت دژی موچەی موچەخۆران، دژی دەبین و هیچ هێز و كەسێكیش ناتوانێت رامان بگرێت".

ئەوەشی خستەڕوو:" بۆئەوەی بە ھەمولایەكەوە بودجەیەك پەسەند بكەین لە خزمەتی ھاوڵاتیان بێیت بەبێ جیاوازی، دەستخۆشی لە وەزیری دارایی دەكەن، بۆ ناردنی پرۆژەی یاسای بودجە، هیواداریشن ئەنجومەنی وەزیران پەلە بكات لە ناردنی بۆ پەرلەمانی كوردستان بۆئەوەی بە زوترینكات ببێیت بە یاسای بودجە".

هه‌واڵی گرنگ