ماركۆ ڤێراتی ئیتاڵی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان جارێكی دیكە دووچاری پێكان دەبێتەوە.
رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی روونی كردۆتەوە ، ڤێراتی لەسەر ئاستی چۆكی راستی هەستی بە ئازاركردۆتەوە و بەمهۆیەوە بۆ ماوەی سێ هەفتەی دیكە دووردەكەوێتەوە.
سەرچاوەكە دەڵێت ، ڤێراتی لەهەردوو یاری داهاتووی تیپەكەی بەرامبەر ریمس و بریست بێ بەش دەبێت و ناتوانێت بەشداری بكات.
هەر بەهۆی هەمان پێكانەوە ڤێراتی لەیاری كۆتایی جامی فەرەنسا بەرامبەر یانەی مۆنپیلیە بەشداری ناكات.