دیدێکی یاسایی سەبارەت بە روداوی خۆ سووتاندنەکە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دیدێکی یاسایی سەبارەت بە روداوی خۆ سووتاندنەکە

▪بەگوێرەی یاسا خۆکوشتن یان ھەوڵی خۆکوشتن تاوان نیە واتە ھیچ تاوانێک ئەنجام نەدراوە.
 
▪ھەر بەگوێرەی یاسا بۆ تۆمەتبارکردنی کەسێک بەھەڵنەستان بەفریاکەوتنی لێقەوماوێک دەبێ، ئەو کەسە ھەڵنەستێ بەفریاکەوتن، لەم روداوە رۆژنامەنوسەکان بەتایبەتی دوانیان زۆر بەزوویی و لەکاتی پێویستدا ھەستان بە فریاکەوتن و خۆشبەختانە ئاگرەکەیان کوژاندەوەو گیانی کەسەکەشیان لەمردن رزگار کرد، واتە تاوانی نەکردن « امتناع » لەگۆڕێ نیە.
▪بەڵێ چەند سانیەیەکی پێچو، بەڵام لەکاتی پێویستدا فریای کەوتن سەرەڕای ئەوەی روداوەکە شۆک ئامێزەو ھەرکەس لەوێ بوایە توشی شۆک دەبوو تا ماوەیەک ھیچی بۆ نەدەکرا، بەڵام ئەوانە توانیان بەزویی قۆناغی شۆک بونیان دەرباز کەن و رزگاری بکەن، کە ئیشی خۆشیان نیەو شارەزاییان تیدا نیە، بۆیە دەرەنجامەکە جێیدەستخۆشیە.
-ھەقە خەڵک بێتەوە سەر بابەتە سەرەکی و گەورەکان:-
▪ھۆکارەکانی خۆسوتاندنی گەنجەکە.
▪وشک بوونی سەوزاییەکانی سلێمانی لەنێوان جبەی ھەولێرو جانی سلێمانیدا.
▪لەھەمووی گرنگتر دەرەنجامی فشارەکان سەبارەت بەکەیسی سزادراوانی بادینان.
 

هه‌واڵی گرنگ