راهێنەری هەلبژاردەی عێراق لەبارەی گەرانەوەیان بۆ پێشەنگی كۆمەڵەكەیان چی وت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

راهێنەری هەلبژاردەی عێراق لەبارەی گەرانەوەیان بۆ پێشەنگی كۆمەڵەكەیان چی وت

 

ستریچۆ كاتانیچی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لەدوای بردنەوەیان لەهەڵبژاردەی كەمبۆدیا رایگەیاند , سەرەرای ئەوەی ئاستی تەواومان پێشكەش نەكرد بەڵام شایستەی بەدەست هێنانی بردنەوە بووین.

كاتانیچ رایگەیاند :"بردنەوەكە بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو،سەرەرای تۆمار كردنی سێ گۆڵ چەندین دەرفەتمان لەدەستدا لە گێمی یەكەم ، لە گێمی دووەمیش ئاستمان بەرەو دابەزین چوو،ئەمەش شتێكی سروشتیە چونكە لە دۆخێكی سەخت یاری ئەنجام دەدەین".

كاتانیچ گوتیشی :" نیوەی ئەركەكانی خۆمان جێ بەجێ كرد، لەسەرمان پێویستە یاری كەمبۆدیا لەیاد بكەین و بیر لەیاری هۆنك كۆنگ بكەینەوە،هیوامان ئاستێكی باشتر لەچاو ئەم یارییە پێشكەش بكەین".

لەكۆتایشدا گوتی :" كەش و هەوا سروشتی نەبوو،پلەی گەرمی زۆر بەرز بوو، یاریزانەكان لەگەڵ تێپەر بوونی خولەكەكانی یاری هەستیان بە ماندوو بوون دەكرد،هەر ئەمەش هۆكار بوو لە گێمی دووەم".

هه‌واڵی گرنگ