عێراق گەیشتە قۆناغی دووەمی پالاوتنەكانی مۆندیال
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق گەیشتە قۆناغی دووەمی پالاوتنەكانی مۆندیال

 

هەڵبژاردەی عێراق پارێزگاری لە پلەی یەكەمی كۆمەڵەی سێیەمی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەر و جامی ئاسیای 2023ی چین كرد كاتێك لەیارییەكانی جەولەی هەشتەم بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە هۆنك كۆنگی بردەوە.

یارییەكە لەسەر یاریگای محەرەق لە بەحرێن ئەنجامدرا،تاكە گۆڵی بردنەوەی عێراق لەلایەن محمد قاسم ماجید لەخولەكی 13 تۆمار كرا، لەدوای ئەوەش یاریزانانی عێراق چەندین دەرفەتی تۆمار كردنی گۆڵیان لەدەستدا، بەم بردنەوەیەش عێراق بووە خاوەنی 17 خاڵ پارێزگاری لە پلەی یەكەمی ریزبەندی كرد.

لەهەمان كۆمەڵە ئێران بە 10 گۆڵی بێ بەرامبەر لە كەمبۆدیای بردەوە، ئێران بووە خاوەنی 15 خاڵ لە پلەی دووەم مایەوە، بۆ دیاری كردنی پاڵەوانی ئەم كۆمەڵەیە عێراق و ئێران لە رۆژی سێ شەممەی داهاتوو ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.

هه‌واڵی گرنگ