مانچینی : ئەمرۆ بۆ سەركەوتن یاری دەكەین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مانچینی : ئەمرۆ بۆ سەركەوتن یاری دەكەین

 

رۆبەرتۆ مانشینی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا باس لە زەحمەتی ئەركی تیپەكەی دەكات لەیاری ئەمشەو بەرامبەر بە سویسرا.

مانشینی لەكۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لەیارییەكە گوتی:" یاری ئەمشەومان زەحمەت دەبێت چونكە سویسرا خاوەن راهێنەرێكی بەتوانای بە ئەزمونە، ئەم تیپە خاوەن چەندین یاریزانی بەتوانایە ئەمەش وا دەكات ئەركی ئێمە زەحمەت بكات".

مانشینی گوتیشی:" ماركۆ فیراتی لەچەند رۆژی رابردوو مەشقەكانی لەگەڵ ئێمە ئەنجامداوە، بەڵام تا ئێستا دیارنیە بەشێوەیەكی سەرەكی دەتوانین بەشداری یارییەكەی پێ بكەین یاخود نا".

مانشینی لە درێژەی قسەكانیدا گوتی:" سویسرا یەكێكە لەو 12 هەڵبژاردانەی لە جیهان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكەن و بەردەوام ئەم تیپە كێشەی بۆ ئیتاڵیا دروست كردووە".

لەكۆتایشدا گوتی:" هەوڵ دەدەین ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەین و خۆمان لە ئەنجامی چاوەڕوان نەكراو بەدوور بگرین بۆ ئەوەی بتوانین خۆمان لە قۆناغی داهاتوو نزیك بكەینەوە.

هه‌واڵی گرنگ