لەپاڵاوتنی جامی جیهانی و ئاسیا ئێران لە عێراقی بردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەپاڵاوتنی جامی جیهانی و ئاسیا ئێران لە عێراقی بردەوە

 

هەڵبژاردەی ئێران بووە پاڵەوانی كۆمەڵەی سێیەمی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی و ئاسیا بە پلەی یەكەم سەركەوت بۆ قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنەكان پاش بردنەوەی لە عێراق بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر.

یارییەكە لەسەر یاریگای شێخ عەلی بن محمد ئەل خەلیفە ئەنجامدرا، لەیارییەكەش ئێران بە تاكە گۆڵێك بردنەوەی تۆمار كرد، تاكە گۆڵەكەش لەلایەن سەردار ئەزمون لەخولەكی 35 تۆمار كرا، سەرەرای هەوڵەكانی عێراق ، ئێران پارێزگاری لە گۆڵەكەی كردوو، هەوڵیدا گۆڵی زیاتریش تۆمار بكات بەڵام سەركەوتوو نەبوو، بەم ئەنجامەش ئێران بە 18 خاڵ بە پلەی یەكەم سەركەوت و عێراقیش بە 17 خاڵ وەك یەكێك لە باشترین دووەمەكان گەیشتە قۆناغی كۆتایی.

 

 

هه‌واڵی گرنگ